English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە شاری عەفرین
2018-02-10 [06:08 AM]

ZNA-ھەولێر


بەیانی یەکشەممە ١١ی٢ی٢٠١٨ شاندێکی پەرلەمانی کوردستان، دەگاتە شاری عەفرین، چەند پێداویستییەکی تەندروستش لەگەل خویان دەبەن.

 

عەلی ھالۆ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئێستا  ئێمە بەرێکەوتووین، بەیانی دەگەینە شاری عەفرین، ئێمە پەیام و پشتیوانی کوردستانی باشوور دەگەیێنین بە خەڵکی کوردستان رۆژئاوا، ھەروەھا دەنگی ئەوان دەگەیێنین بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەروەھا چەند پێویست بکات ئێمە لەوێ دەمێنینەوە.

 

عەلی ھالۆ گووتی: بڕێک لە داودەرمانیش لەگەڵ خۆمان دەبین کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ شاری عەفرین دابین کراوە، ھەروەھا چەند پێداویستی تریش.

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان گووتیشی: شاندەکە لە نوێنەری ھەر پێنج فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پێکھاتوون، ئەوانیش( عەلی ھالۆ، عەباس فەتاح، شێرکۆ حەمەئەمین، ئەبو کاروان، سوھراب میکائیل )، سەردانی شاری عەفرین دەکەین.

 

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad