English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤالڤێردی : ئێمە باشترین یانەی جیھانین 
2018-02-10 [07:47 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت ، لە یاری سبەی لەبەرامبەر یانەی خیتافی ھەوڵدەدین سەرکەوتن بەدەست بھێنین . 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی ڤالڤێردی رایگەیاند : یارییەکەی سبەی قورس دەبێت ، چونکە ئێمە پینج شەممە یاریمان کردوە و یانەی خیتافی پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت لەبەر ئەمە ھیوادارم سبەی ھاندەران پشتگیریمان بکەن. 

ڤالڤێردی گووتیشی : یارییەکەی سبەی دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی دیمبیلی یاری بکات , چونکە ئەو یاریزانێکی باشە بەڵام تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە، بەڵام ھەرچەندە پیکێ بانگھێشت کراوە بۆ یارییەکە بەڵام لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت بۆ ئەوەی کەمێک پشوو بدات . 


ڤالڤێردی راشیگەیاند : سەبارەت بەئێمە سوارێز باشترین ھێرشبەری جیھانە و ھەروەھا باوەڕمان وایە ئێمە باشترین یانەی جیھانین , سوارێزیش ئەو یاریزانەیە ھەموو تیپەکان ھیوا خوازن یاریزانێکی ئاوایان ھەبێت و ئێمە چانسمان ھەبوو یاری بۆ ئێمە دەکات . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 3286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad