English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی هەرێمی كوردستان دەچێتە كوێت
2018-02-11 [09:09 AM]

ZNA - هەولێر


بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق  شاندێکی هەرێمی کوردستان بەرەو کوێت بەڕێکەوت.

 

شاندەكە بەسەرۆكایەتی دەرباز کۆسرەت رەسول وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و هەریەک لە: د. عەلی سندی، وەزیری پلاندانان، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک لە ئەندامانی شاندەکەن.
 
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سێ ساڵ زیاترە عێراق کار لەسەر کۆنفرانسەکە دەکات، بڕیاربوو سەرەتا کۆنفرانسەکە لە هەولێر بەڕێوەبجێت، بەڵام لەبەر هۆکاری سیاسی و بارودۆخی ئەمنی نەتوانرا کۆنفرانسەکە لێرە بکرێت".
 
ئەو ئاماژەی بەوەش كرد : هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە تێکشاندنی داعش، هاوکات  بووە شوێنی داڵدەدانی ملیۆنان هاووڵاتی و سەرەڕای بڕینی بودجە لە بەغداوە توانی خزمەتیان بکات، دەرباز کۆسرەت گوتی: " هەرێمی کوردستان توانیویەتی سەرمایەگوزاری بیانی بۆ خۆی رابکێشێت، ئێستاش دەتوانن وەبەرهێنان بکەین، ئومێدەوارین لە داهاتوودا زیاتر روو لە کوردستان بکەن". 

 





ئەم هەواڵە 832جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad