English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەعەفرین ژمارەیەك سەربازی توركیا كوژران و دوو هەلیكۆپتەریش تێك شكێندران
ئەرشیف
2018-02-11 [09:23 AM]

ZNA - هەولێر


ھێزەكانی سووریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، دوو ھێلیكۆپتەری توركیایان لە عەفرین تێكشكاندوە و 11 سەربازی توركیا لەنێو ھێلیكۆپتەرەكان كوژراون.

لە راگەیاندراوێكدا ناوەندی راگەیاندنی ھێزەكانی سووریای دیموكرات(هەسەدە) ئاشكرای كرد: "دوێنێ شەڕڤانانمان توانیویانە ھێلیكۆپتەرێكی سەربازی شەڕكەری توركیا بخەنە خوارەوە و دوو سەرباز لەنێویدا كوژراون، ھەروەھا ھێلیكۆپتەرێكی دیكەی گواستنەوەش تێكشكێندراوە كە 9 سەربازی توركیای لەنێودا كوژراوە".

هاوكات پێشتر وا بڵاوكرابوویەوە كە ھێلیكۆپتەرێكی توركیا لە عەفرین خراوەتەوە خوارەوە، تا ئێستا توركیا تەنیا دانی بە خستنەخوارەوەی ھێلیكۆپتەرێكدا ناوە، بەڵام نەیشاردووەتەوە كە دوێنێ 11 سەربازیان لە شەڕی عەفرین كوژراون.

 





ئەم هەواڵە 2491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad