English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکات
2018-02-11 [10:28 AM]

ZNA- ھەولێر


پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی وڵات بۆ ساڵی 2018 دەکات.

 

تا ئێستا فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەو پرۆژەیاسایە ناڕازین و چەند جارێکیش بۆ نەهێشتنی رێژەی یاسایی ئامادەبووانی دانیشتنی پەرلەمان، لە هۆڵی پەرلەمان هاتوونەتە دەرەوە، چونکە ئەو پرۆژەیاسایە مافە داراییەکانی گەلی کوردستانی پێشێل کردووە.

 

خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی وڵات بۆ 2018 لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممە 11/2/2018ـی پەرلەمانی عێراق، دەکرێت.

 

بەپێی زانیارییەکان، فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەوڵ دەدەن پێکهاتەی سوننەمەزهەبەکان و هەندێک لایەنی شیعەمەزهەب رازی بکەن پرۆژەیاساکە پەک بخەن، چونکە جگە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، مافی شارە سوننەمەزهەبەکانیشی پێشێل کردووە.





ئەم هەواڵە 1888جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad