English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیا نەوتیەكانی روسیا لە هەولێر بەردەوامدەبن
2018-02-11 [11:17 AM]

​ZNA - هەولێر


جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئاشكراى ده‌كات، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیان له‌ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى بۆ كاركردنی كۆمپانیاكان له‌سه‌ر هه‌ولێر سه‌پێنرابوو، چاره‌سه‌ر كراون.

 میخایل بۆگدانۆڤ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا بە ئاژانسى سپۆتنیكى رووسى رایگه‌یاند‌، ئه‌و كێشانه‌ى له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان كە كاریگه‌رییان لە‌سه‌ر كارى كۆمپانیاكانى رووسیاوه‌ هه‌بووە چاره‌سه‌ر كراون.

هه‌رچه‌نده‌ عێراق چه‌ندان جار ناڕه‌زایى له‌ به‌رانبه‌ر گرێبه‌سته‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و رووسیا ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام رووسیا هه‌میشه‌ هه‌وڵى داوه‌ كاره‌كانى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌وپێش بچێت، دوو مانگیش له‌مه‌وبه‌ر ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى رووسیا دووپاتى كرده‌وه‌، له‌ پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌رده‌وامبوونى پێوه‌ندییه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندى رووسیا و هه‌رێمى كوردستانه‌.

 





ئەم هەواڵە 3610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad