English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەدا مێرگەسۆری: ئێمە بڕیارمانداوە بەردەوام بین لە بایکۆتی دانیشتەکان سەبارەت بە بودجەی عێراق
2018-02-11 [11:16 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئێمە وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیارمان داوە بەردەوامی بدەینە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پەسەندکردنی بودجەوە، سونەش پاشگەزبۆتەوە.

 

نەدا مێرگەسۆری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ١١ی٢ی٢٠١٨‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق درێژە بە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو لەبارەی پەسەندکردنی بودجەوی سالی ٢٠١٨ی عێراق بدات، بەڵام ئێمە وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیارمان داوە بەردەوامی بدەینە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پەسەندکردنی بودجەوە، لەبەر ئەوەش، پێشبینی دەکەین ڕێژەی یاسایی ئەندامان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تەواو نەبێت و شکست بێنێ.

 

نەدا مێرگەسۆری گووتی: حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی داواکاری سوننەی جێبەجێ نەکردووە، لایەنە سونەکانیش ھیچ زەمانەتێکی ئەوەیان لەلا نیە کە داواکاریەکانیان جێبەجێ بکرێن، بۆیە بەشێکی زۆری سونەکەنیش پاشگەزبوونەتەوە لە پەسەندکردنی بودجەی سالی ٢٠١٨ی عێراق، پێدەچێت لە دانیشتنەکەش بەشداری نەکەن، ئێستا  ئێمە لە ئەنجومەنی نوێنەرانیین لە بەغدا بۆ گفتووگۆ کردن لەگەل لایەنە سونەکان بۆ زانینی دوا ھەلوێشتیان، لەسەر تێنەپەراندنی بودجەی سالی ٢٠١٨ی عێراق، بەم شێوەیەی کە ئێستا دانراوە، کورد و سونە دەتوانن پێکەوە رێگری لە پەسەند نەکردنی بودجە بگرن.

 

بریاردەری فراکسیۆنە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتیشی: ئەگەر پرۆژە یاسایی بودجەی سالی ٢٠١٨ی عێراق،  لە بەرنامەی کار دا نەبێت، دەبێت ئێمە زیاتر و وشیارتربین، جونکە سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زۆر جار ئەم بابەتەی وروژاندووە، وەئەم پرۆژە یاسایە لە ناو بەرنامەی کار دا نەبووە، بەلام بینیویەتی رێژەی یاسای تەواوبووە بە دەنگ دان ھێناویەتە ناو بەرنامەی کار، بۆیە ئێمە فراکسیۆنە کوردستانیەکان دەبێت زیاتر وشیارتربین کەوا سەلیم جبوری بەنیازە پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ی عێراق دەھێنێتە ناو بەرنامەی کار یاخود نا، ئێمە دەبێت پێش دانیشتنەکە دلنیاببینەوە کە ئایا پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ی عێراق  دەخرێتە بەرنامەی کار یاخود نا. 

 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad