English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە لە کێشەدایە 
2018-02-11 [03:55 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەم وەرزە تا ئێستا باشترین ئاست پێشکەش دەکات و چاوی لەوەیە زۆرینەی نازناوەکان بەدەست بھێنێت , بەڵام لەمەودوا ڤالڤێردی رووبەرووی ھەندێک کێشە دەبێتەوە . 

بەپێی راپوڕتێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی , لە قۆناغی داھاتوو یانەی بەرشەلۆنە تووشی کێشەی پێکھاتەی سەرەکی دەبێت , چونکە زۆرینەی یاریزانەکانی لە ئامادە باشی تەواو دەبن و ڤالڤێردی ناچار دەبێت یاری بە ھەندێکیان بکات و ھەندێکیان لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشنێت . 

لەراپۆرتەکە ھاتووە , لە ئێستادا ئینێستا و پاولینیۆ و کۆتینیۆ و راکیتیچ و دیمبلی ئامادەن و ڤالڤێردی دەبێت خۆی یەکلایی بکاتەوە لە شێوازی یاری کردنی ئەو یاریزانانە , چونکە گەر یاری بە پاولینیۆ و ئینێستا بکات , ئەوا کاریگەری لە ئاستی ھێرشبردن دەکات و ئەگەر یاری بە دیمبلی و کۆتینیۆ بکات بەیەکەوە ئەوا کاریگەری لەسەر ئاستی بەرگری دەبێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە , قۆناغی داھاتوو بۆ یانەی بەرشەلۆنە زۆر گرنگە چونکە ھەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە و ڤالڤێردی ناچار دەبێت بە شێوەیەک یاری بکات کە ھەندێک یاریزانی باش لە پێکھاتەی سەرەکی دوور بخاتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad