English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمیتاپ باچان لە نەخۆشخانە بوو
2018-02-11 [04:22 AM]

ZNA – هەولێر


لە دوای سەردانی ئەکتەری سینەمایی، ئەمیتاپ باچان بۆ نەخۆشخانە، دەنگۆیەکی زۆر لەبارەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە.

 

بەهۆیەوە ئەو ئەکتەرە بۆلیوودییە، لەرێگەی هەژمار و لاپەڕە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هۆگرانیی دڵنیاکردەوە کە باری تەندروستیی باشە و سەردانی بۆ نەخۆشخانە تەنها بۆ ئەنجامدانی پشکنینی گشتیی رۆتینی بوو.

 

میدیاکانی هیندستان بڵاوینکردووە، باچان بەهۆی پشت ئێشەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و لە دوای وەرگرتنی چارەسەری دووبارە گەڕایەوە ماڵەوە.

 

بەم دواییە بڵاوکرایەوە، کە ئەو ئەکتەرە تەمەن ٧٥ ساڵە باری تەندروستیی باش نییە ئازاری زۆرە.

 

باچان بە ناودارترین ئەکتەری سینەمایی لە هیندستان دەناسرێت و جگە لە هیندستان، لە جیهان و تەنانەت لە کوردستانیش هۆگری زۆری هەیە.    





ئەم هەواڵە 3250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad