English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگریی ئاڵمانیا: ھێزەکانی پێشمەرگە سەرکەوتنێکی سەرسووڕھێنەرانەیان لە شەڕی دژی داعش بە دەست ھێنا
2018-02-11 [04:08 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، بۆ بەسەرکردنەوەی ھێزەکانی ئەڵمانیا و ھێزی پێشمەرگە لە ھەولێرە، ھەر لەم سەردانەیشیدا بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی سەربازیی تایبەت بە ھێزەکانی پێشمەرگەی دانا و، ستاییشی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی کرد بۆ سەرکەوتن بە سەر داعشدا.

 

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ١٠ـی ٢ـی ٢٠١٨، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، گەییشتە ھەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر دەستی بە چالاکییەکانی کرد و، ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و فەرماندەکانی سوپای ئەڵمانیا لە میانی بەسەرکردنەوەی بنکە سەربازییەکەدا یاوەری وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بوون و، چەندین نماییش و راھێنانی مەیدانی لە پێشوازیدا ئەنجام درا.

 

لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ھەولێر، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، ڕایگەیاند، "من لە ھەولێرم بۆ سەردانی ھێزەکانی خۆمان و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ماوەی سێ ساڵ و نیومان لێرە بەسەر برد، ئەمڕۆیش توانیم بە چاوی خۆم بیبینم کە پێشمەرگە لە بواری پێگەیاندن و ڕاھێناندا سەرکەوتن و پێشکەوتنێکی زۆر باش و بەرچاویان بە خۆیانەوە بینیوە، ھێزەکانمان لێرە مەشق بە ھێزی پێشمەرگە دەکەن و ھەمیشە دەڵێن بە راستی فێربوونی پێشمەرگە لە بواری سەربازیدا، گەلێک باشە و ھێزەکانی پێشمەرگە حەز و ویستێکی زۆریان ھەیە و ھەم ئازایەتی و قارەمانییەتی زۆریشیان لێ بەدی دەکرێ."

 

 وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، لە درێژەی گوتەکانیدا ئاماژەی دا، "ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی حکوومەتی ناوەند، سەرکەوتنێکی سەرسووڕھێنەرانەیان بە دەست ھێنا لە شەڕی دژی داعش و، لە کۆتاییدا توانییان زاڵ بن بەسەر ئەو گرووپە تیرۆریستییەدا، ئێمە دەزانین بە سەرکەوتنی سەربازی بەسەر داعش و تیرۆردا، سەقامگیری و ئارامیی تەواو بۆ ئەو وڵاتە ناگەڕێتەوە و ئەوە کۆتایی نییە، بۆیە ئێستا دەچینە قۆناغێکی نوێ و کار بۆ ئەوە دەکەین، ئەو سەرکەوتنەی وەدەست ھاتووە لە شەڕی دژی داعش، پێکەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەم سەرکەوتنانە بۆ تەواوی وڵاتی عێراق بچەسپێنین".

 

بە گوتەی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، "لەم قۆناغەدا کارەکە دەکەوێـتە سەر ئەوەی کە ھێزی سەربازیی باش بنیات بنرێت و توانای بەردەوامبوونی ھەبێـت، ئەمەیش پێویستی بە ھەماھەنگیی زۆر و ئەنجامدانی ریفۆرم ھەیە، ھەروەھا بە ھەمان شێوەیش پێویستی بە کارکردن لەسەر بابەتە لۆجیستییە گرینگەکان ھەیە، واتا چۆن بتوانرێـت لە دواوە، ئەو کارانە ئەنجام بدرێـن کە ھێزەکان پێویستیان پێیانە، لە ھەموو ڕووەکانەوە تا دەگاتە سیستمێکی تەندروستیی پزیشکی بۆ ئەم ھێزانە".

 

دێرلاین گوتیشی، "دوای ئەوەی ئێمە قۆناغی سەرەتایی پێگەیاندنمان بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا، ئەمڕۆ لە ھەولێر و دوێنێیش لە بەغدا ئایدیا و بۆچوون و پێشنیازگەڵێک کۆ دەکەینەوە کە چۆن بتوانین ئەو قۆناغەی داھاتوو کە قۆناغی سەقامگیرییە، بەیەکەوە لەگەڵی بڕۆین، ئێمە ئازایەتیی پێشمەرگە لەبیر ناکەین کە بە نوێنەرایەتیی ئێمە و جیھانیش شەڕێکی سەرکەوتووانەیان لە دژی داعش ئەنجام دا، سوپاسگوزارین بۆ ئەم کارە و ئێستایش دەمانەوی جۆرێک لە شەراکەتی مەودادرێژ دروست بکەین لەگەڵ تەواوی عێراقدا، چونکە بە ھاوسەنگییەک لە نێوان ھەرێم و ناوەنددا، پێکەوە دەتوانین لە مەودای درێژدا کاری گەورە ئەنجام بدەین."

 

پێشتر چوارجار ڤۆن دێرلاین، سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و،  لە ماوەی ڕابردوویشدا ئەڵمانیا و ھاوپەیمانان مەشقیان بە ٢٠ ھەزار پێشمەرگە کردووە.

 

Kdp





ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad