English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: جگه‌ له‌ فشاره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ندوقی نێوده‌وڵه‌تیش مه‌رجی له‌سه‌ر عێراق داناوه‌
2018-02-11 [05:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر



عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عیراق له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق به‌بێ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان، حكومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت پێش كۆنفرانسی كوه‌یت ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ جێبه‌جێ بكرێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌و كۆنفرانسه‌دا ده‌بێته‌ شه‌رمه‌زارییه‌ك بۆ حكومه‌تی عیراقی.

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ داواكارییه‌كانی لایه‌نی سوننه‌ش له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عیراقدا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی نایه‌وێت پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت تا به‌ ئاره‌زووی خۆی له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن پاره‌ خه‌رج بكات.

باسی له‌وه‌ كرد، هه‌رچه‌نده‌ بۆ عه‌بادی هیچ گره‌نتیه‌ك نییه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ گره‌نتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی عیراق بودجه‌ بنێرێت بۆ كوردستان چونكه‌ جگه‌ له‌فشاره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌هاتونه‌ته‌ لای خۆشمان، سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تیش مه‌رجی له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقی داناوه‌.

 

voa





ئەم هەواڵە 1210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad