ZNA- هەولێر
فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی میسر بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ھێزە سەربازییەکانی میسر بۆ سەر چەکدارانی توندڕەو لە باکووری سینای ئەو وڵاتە ١٦ چەکدار کوژران و فڕۆکە جەنگییەکانیش ٦٦ ئامانجیان پێکاوە.
ئاماژەی بەوەش دا، جگە لە کوژرانی چەکدارانی تووندڕەو ١١ ئۆتۆمبێلیش تێکشکێندراون.
ھەینی رابردوو، سوپای میسر بۆ کۆتاییھێنان بە ھەڕەشەی چەکدارانی ئەنسار بەیتولمەقدیسی سەر بە داعش ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر پێگەکانی ئەو رێکخراوە لە باکووری سینا دەستپێکردووە.
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |