English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا 
2018-02-11 [08:08 AM]

ZNA- ھەولێر 



پێشمەرگەیەک لەسەر چیای ھەیبەت سوڵتانی سەر بە قەزای کۆیە گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاکە دەڵێت "لەکاتی کۆکردنەوەی دار بەھۆی تەقینی مینێکەوە گیانی لەدەستداوە."


شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیەی سەر بە پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی شوبات، پێشمەرگەیەک کاتێک خەریکی کۆکردنەوەی دار بووە لە دیوی چنارۆکی چیای ھەیبەت سوڵتان، مینێکی پێدا تەقیوەتەوە، بەھۆیەوە ھەردوو قاچی پەڕیون و دواتر گیانی لەدەستداوە".

پێشمەرگەکە ناوی (س.ر.ع)ـە و خەڵکی چوارقوڕنەیە، لە فەوجی ٣٠ی سەر بە لیوای ١٣٠ی یەکەی ٧٠ پێشمەرگە بووە. پێشمەرگەکە لەکاتی دەوامی فەرمیدا مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە، چونکە لە دەزگای راگەیاندنی یەکێتی لە چیای ھەیبەت سوڵتان دەوامی کردووە.

ئەم مانگە ئەوە دووەمین رووداوی تەقینی مینە لە باشووری کوردستان رووبدات. ٩-٢-٢٠١٨ لە نزیک شارۆچکەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دھۆک، مینێک بە دوو گەنجدا تەقییەوە، بەھۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەشیان برینداربوو.

سەرچاوە/ رووداو 
 





ئەم هەواڵە 1396جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad