English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاسداران: ئه‌گه‌ر تاران نه‌بووایه‌، ئه‌سه‌د وازی له‌ كۆشكه‌كه‌ی ده‌هێنا
2018-02-11 [08:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایگه‌یاند، تاران تواناكانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ په‌ره‌پێداوه‌.

عه‌لی ئاغای محه‌ممه‌دی به‌ ئاژانسی میهری ئێرانی راگه‌یاندوه‌، ئه‌و كاته‌ی فه‌رمانده‌ی پێشووی پاسدارانی ئێران جه‌نه‌رال حسێن هه‌مه‌دانی له‌ سوریا گه‌ڕایه‌وه‌، وتی، ئه‌و كاته‌ی چووینه‌ سوریا به‌شار ئه‌سه‌د گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی پێویسته‌ كۆشكه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێـت چونكه‌ هێزه‌ هێرشبه‌ره‌كان نزیكبوون ده‌وروبه‌ری كۆشكه‌كه‌یان ده‌گرت.

عه‌لی ئاغای محه‌ممه‌دی وتیشی، هه‌مه‌دانی به‌ ئه‌سه‌دی وت "نیگه‌ران مه‌به‌، ئه‌گه‌ر 10 هه‌زار پارچه‌ چه‌كت له‌سه‌ خه‌ڵكی بڵاو كرده‌وه‌ و خه‌ڵكت له‌ چه‌ند گروپێك كۆكرده‌وه‌، مه‌ترسیه‌كه‌ ده‌ڕه‌وێته‌وه‌.

محه‌ممه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جه‌نه‌رال هه‌مه‌دانی 80 هه‌زار كه‌سی له‌ هێزه‌كانی سوریا ئاماده‌ كرد، حزبوڵای لوبنانیش هاته‌ ناو شه‌ڕه‌كه‌، سوپا به‌ هێز بوو.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ده‌بینین سوپای سوریا چه‌ند به‌هێز بووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك توانی فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی بخاته‌ خواره‌وه‌.

هێزی پاسداران له‌ مانگی یه‌كی 2015 رایگه‌یاند، جه‌نه‌رال هه‌مه‌دانی له‌كاتی ئه‌ركی راوێژكردن له‌ نزیك حه‌له‌ب به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كوژراوه‌.

 

rt





ئەم هەواڵە 1516جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad