ZNA - ههولێر
فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری رووسیا بە ٧١ سەرنشینەوە لە ناوچەی رامەنسکۆی نزیک شاری مۆسکۆ کەوتەخوارەوە، 65 سهرنشین و شهش فڕۆكهوان گیانیان لهدهستدا.
وەزارەتی باری لەناکاوی رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جۆری Antonov An-148 ی سەر بە ھێڵی ئاسمانی ساراتۆڤ، دوای ١٠ خولەک لە فڕینی لە فڕۆکەخانەی دۆمۆدێدۆڤ له مۆسكۆی پایتهخت پەیوندی پێوە پچڕاوە.
وتیشی، فڕۆکەکە ٦٦ گەشتیار و شەش کارمەندی تێدا بووە و لە ناوچەی رامەنسکۆی باشووری رۆژئاوای شاری مۆسکۆ کەتووەتەوە خوارەوە.
دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کراون.
وەزیری گەیاندنی رووسیا، ماکسیم سۆکۆلۆڤ سەردانی ناوچەکەی کرد و زانیاری لەبارەی رووداوەکە وەرگرت.
ئەم هەواڵە 1489جار خوێندراوەتەوە |