English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆڕان: شه‌ڕ له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل روو نادات
2018-02-11 [09:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ماوی رابردوو گرژی كه‌وته‌ نێوان ئیسرائیل و ئێران، چونكه‌ به‌فرۆكه‌ هێرش ده‌كرایه‌ سه‌ر پێگه‌كانی ئێران له‌ سووریا و له‌به‌رامبه‌ردا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی جۆری F-16ی ئیسرائیل له‌كاتی ئه‌و هێرشانه‌دا كه‌وته‌خواره‌وه‌، پسپۆڕان ده‌ڵێن، هه‌رچه‌نده‌ ئیسرائیل بوونی ئێران له‌ سووریا به‌ هێڵی سوور داده‌نێت، به‌ڵام شه‌ڕ له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران روونادات.

توێژه‌ری سیاسیی ئیسرائیلی، ئاڤی ئیساشارۆڤ رایگه‌یاند، پێشهاته‌كانی دوێنێ قۆناغێكی نوێیه‌ كه‌ به‌ روونكردنه‌وه‌كانی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو ده‌ستی پێكردووه‌.

وتیشی، هه‌ژموونی سه‌ربازیی ئێران له‌ سووریا زۆر گه‌وره‌یه‌ و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سووریادا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ئێرانه‌وه‌یه‌ نه‌ك ئه‌سه‌د.

باسی له‌وه‌شكرد كه‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئیسرائیل له‌ ساڵی 1980ـەوه‌ دۆخێكی نائاساییه‌ كه‌ نه‌بینراوه‌ و گوتی، له‌ه‌هه‌موو دۆخێكدا ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ له‌نێو سنووره‌كانی ئیسرائیلدا خراوه‌ته‌خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كانیش ده‌ستبه‌سه‌رنه‌كراون.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، پێموایه‌ بۆردومانكردنی پێگه‌كانی ئێران وه‌ڵامێكی باش بووه‌، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌، ئیسرائیل و ئێران ئه‌م بابه‌ته‌ تا كوێ درێژده‌كه‌نه‌وه‌؟

ئه‌نتۆنی شاڵهات پسپۆڕ له‌ كاروباری ئیسرائیلدا، له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت، تا ئێستا دۆخه‌كه‌ هێنده‌ ئاڵۆز نه‌بووه‌ و گوتی، "به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌یه‌، نه‌ ئێران سڵده‌كاته‌وه‌، نه‌ ئیسرائیلیش چاوپۆشی له‌ هه‌ژموونی ئێران ده‌كات له‌ سووریا".

 

AA





ئەم هەواڵە 1279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad