English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە بەشداری 70 وڵات كۆنگرەی كوێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەست پێ دەكات
2018-02-12 [09:10 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ كۆنگرەی كوێت بۆ كۆكردنەدوەی كۆمەك بە مەبەستی ئاوەدانكردنەوەی عێراق بەڕێوەدەچێت، تا جارێكی دیكە ناوچە وێران بووەكانی عێراق كە بەھۆی شەڕی داعش وێران بوونە نۆژەن و ئاوەدان بكرێتەوە،لە كۆنگرەكەدا  70 وڵات و زیاتر لە دوو ھەزار كۆمپانیای نێودەڵەتی بەشداردەبن.

نورەدین موراح  سەرنووسەری تەلەڤزیۆنی كوێتی رایگەیاند: "ئەو كۆنگرەیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق زۆر گرنگە، چونكە عێراق بە قەیرانێكی گەورەدا تێدەپەڕێت و داعشیش وێرانكاری كوشتاری لە ھەموو عێراق ئەنجامداوە، ئەركی وڵاتان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ھاوكاری عێراق بكەن".

هاوكات سەمیرە فریمش  سەرنووسەری ماڵپەڕی رۆژنامەی ئەلنەھاری كوێتی گوتی: "كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كوێت، 70 وڵات و زیاتر لە دووھەزار كۆمپانیا بەشداری تێدا دەكەن، لەوباوەڕەدام پشكی ھەرێمی كوردستانیش لەو كۆنگرەیەدا دەبێت، وەبەرھێنەرانی بیانی روو دەكەنە ھەرێمی كوردستان".

 

K24





ئەم هەواڵە 2470جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad