English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا... لەغوتەی رۆژهەڵات سەدان مەدەنی كوژران
2018-02-12 [09:38 AM]

ZNA- هەولێر


شه‌وی رابردوو رژێمی سووریا هێرشێكی ئاسمانی  بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كرد و كه‌ له‌ژێر گه‌مارۆدایه‌، شه‌ش مەدەنی کوژراون كه‌ دوویان منداڵن.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه‌ له‌ ئاکامی هێرشه‌ ئاسمانی و تۆپبارانه‌كانی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، پێنج مەدەنی له‌ شارۆچكه‌ی دوما کوژراون كه‌ دوویان منداڵ و یه‌كێكیان ژنه‌.

ئه‌مڕۆش له‌درێژه‌ی هێرشه‌كاندا ناحیه‌كانی سه‌بقه‌، عه‌ربین، كه‌فه‌ر به‌تنه‌، جیسرین و به‌ی ساڤا به‌چڕی كه‌وتنه‌ به‌ر هێرشه‌ ئاسمانی و تۆپبارانه‌كانی رژێمی سوریا و له‌ ئاکامدا یەک مەدەنی کوژراوە.

تیمه‌كانی به‌رگریی مه‌ده‌نی سه‌رقاڵی هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین و رزگاركردندان و برینداره‌كان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان.

هاوكات له‌ ئاکامی هێرشەکانی 45 رۆژی رابردوودا، 539 مەدەنی له‌ ناوچەی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات سەر بە پارێزگای ریفی دیمەشق باشووری سووریا کوژراون.





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad