ZNA- هەولێر
کاژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک دەكات.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆ دەکات لەسەر پڕۆژە یاسای موڵکی دەوڵەت و پڕۆژە یاسای بەکارکردنی یاسای هەمواری ٢٠هەمی یاسای میلاکات.
هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسای بەکارکردنی یاسای نەهێشتنی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان تاوتوێ دەکات.
ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە، پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و ١٩ مادهى تری له پڕۆژهى پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمان پهسند كرد و خوێندنهوهی یهكهمیش بۆ دوو پڕۆژه یاسا كرا.

ئەم هەواڵە 1075جار خوێندراوەتەوە |