English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی ھاولاتیان ئاگادار دەکاتەوە
2018-02-12 [10:36 AM]

ZNA- ھەولێر



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.  
 
ئەمڕۆ دووشەممە 12/2/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە سبەی سێشەممە 13/2/2018، لە ھەولێر، ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی کاتەکان باران دەبارێت، ھەندێک کات باران بە لێزمە دەبارێت، لە سلێمانی، دھۆک و کەرکووکیش، ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دھۆک و سلێمانی، بەفر دەبارێت.





ئەم هەواڵە 10405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad