English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل بایکۆتی فێستیڤاڵی سینەمای ئیسرائیلی دەکات
2018-02-12 [10:00 AM]

ZNA – هەولێر


وڵاتی ئیسرائیل بایکۆتی فێستیڤاڵی سینەمای ئیسرائیلی دەکات کە ئەمساڵ لە پاریس لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی بایکۆتی ١٨مین خولی ئەم فێستیڤاڵە دەکات و هۆکارەکەی بۆ ئەوە نمایشکردنی فیلمێک گەڕاندەوە.

 

فیلمەکە بەناوی "فۆکسترۆت"ـە و لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئیسرائیلی، سامۆئێل مەعازە و لە ٧٤مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ڤینس خەڵاتی گەورەی لێژنەی دادوەرانی بەدەستهێنا.

 

وەزیری رۆشنبیری ئیسرائیل، میری ریگیف، رایگەیاند، فیلمەکە بەشێوەیەک سوپای ئیسرائیل نیشان دەدات بکوژن و ناوبانگیان لەکەدار کردووە.

 

بڕیارە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە لە ١٣ تاوەکو ٢٠ـی مارس لە پاریس بەڕێوەدەچێت.





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad