English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆخی تەندروستی ئەبوبکر بەغدادی تێکچووە
2018-02-12 [12:08 PM]




گەورە بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی شوێن و رەوشی تەندروستیی ئەبوبەکر بەغدادی، "خەلیفە"ی رێکخراوی داعش ئاشکرادەکات.

ئەبو عەلی بەسری، سەرۆکی شانەی هەڵۆکانی هەواڵگریی و بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگریی و دژەتیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، ئەبوبەکر بەغدادی تاوەکو ئێستا لە ناوچەی جەزیرەی سووریای نزیک سنووری عێراقە. هاوکات رەتیدەکاتەوە لەو کاتەدا بۆ هیچ شوێنێکی دیکە هەڵاتبێت.

ئەبو عەلی بەسری بە رۆژنامەیەکی عێراقی راگەیاندووە: "بەپێی زانیارییەکانیان دۆخی تەندروستی و دەروونیی ئیبراهیم عەواد سامەرائی، ناسراو بە ئەبوبەکر بەغدادی تێکچووە و بەهۆی شکان و بوونی برینێکی سەخت لە جەستەیدا، ناتوانێت بەتەنیا رێبکات".  

بەگوتەی بەسری، بەپێی ئەنجامی چاودێری نهێنی شانەی هەڵۆکان و شیکردنەوەکانیان، "دۆخی بەغدادی  مەترسیدارە، لەگەڵ ئەوەشدا تووشی نەخۆشیی شەکرە بووە و لە دوایین رۆژەکانی ژیانیدایە".

ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم ئەلبەدری ئەلسامەڕایی، ناسراو بە ئەبوبەكر بەغدادی، لە ساڵی 2010ەوە سەركردەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق (داعش)ە كە لقی ئەلقاعیدە بوو لە عێراق. یەکێک لە داواکراوە سەرەکییەکانیشە لەلایەن عێراق و ئەمریکا.





ئەم هەواڵە 3250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad