English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماتیس: گه‌رم و گوڕی پەیوەندیەکانی هەردۆ کۆریا ناتوانێت مێخ لەنێوان واشنتۆن و سیئۆلدا دابكوتێت
2018-02-12 [12:23 PM]

ZNA-هەولێر


وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، گه‌رم و گوڕی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆریای باشوور و دراوسێ باكوورییه‌كه‌ی مێخ له‌ نێوان واشنتۆن و سیئۆلدا داناكوتێت.

وه‌زیری بەرگری ئەمریكا روونیكردەوه‌، هێشتا زووه‌ كه‌ بزانرێت ئه‌و كرانەوه‌ دیپلۆماسییەی نێوان هه‌ردوو كۆریا باکۆر و باشۆر لە خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەئەنجام دەگەن، ئاماژەشی پێدا كەئەم هەنگاوه‌ كارناكاته‌ سەر پەیوه‌ندییەكانی واشنتۆن و كۆریای باشوور.

هەروەها ماتیس گوتیشی پاش چاوپێكە وتنی له‌گه‌ڵ هاوتا كۆریا باشوورییه‌كه‌ی له‌ كانوونی دووه‌می رابردوو، ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لا دروست بووه‌ كه‌ كۆریای باكوور ناتوانێت مێخ له‌ نێوان واشنتۆن سیئۆلدا دابكوتێت.

ئه‌م لێدوانانه‌ی ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كاتێكدا دێت، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریا كرانه‌وه‌یه‌كی تێبینیكراوی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ پاش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ و ناردنی شاندێكی باڵای كۆریای باكوور بۆ كۆریای باشوور، كه‌ خوشكی سه‌رۆكی كۆریای باكووری له‌ نێودایه‌.
هاوكات بانگهێشتی سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جه‌ی-ئين له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆریای باكووره‌وه‌ بۆ سه‌ردانيكردنى وڵاته‌كه‌ى و ئه‌نجامدانى گفتۆگۆ له‌ پیۆنگ یانگ.





ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad