English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونكردنەوەیەك لە دیوانی پەرلەمانی كوردستانەوە
2018-02-12 [03:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەبارەت بە ڕێگەنەدان بە پەرلەمانتار سالار مەحمود، بە ڕۆیشتنی لەگەڵ وەفدی پەرلەمان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، دیوانی پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

ئاماژە بە بڕیاری سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (471/3/4) لە ڕۆژی (2018/2/8) لیژنەیەكی پەرلەمانی لە فراكسیۆنەكانی (پارتی، یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو، ئازادی)، بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ كرا تا بە فەرمی سەردانی خۆرئاوای كوردستان و ناوچەی عەفرین بكەن، هەر بۆیە ناوی ئەندامانی لیژنە لەلایەن سەرۆكی فراكسیۆنەكان دیاریكراوە و بۆ ئەم مەبەستەش (دلێر ماوەتی)، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ناوی پەرلەمانتار (عەباس فەتاح)ی وەك نوێنەری ئەو فراكسیۆنە ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە، لە هەمان كاتیشدا دیوانی پەرلەمان ڕێكاری یاسایی خۆی گرتۆتەبەر بۆ كارئاسانی و ڕۆیشتنی وەفدەكە بە بێ بەربەست، بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە (سالار مەحمود)، بەبێ ئەوەی داواكاریی پێشوەختی هەبووبێ بۆ بەشداریكردن لە وەفدەكە، لە ڕۆژی ڕۆیشتنی وەفدەكە بەبێ ئەوەی ئەندامی وەفد بێت ویستوویەتی بچێتە عەفرین، بۆ ئەم حاڵەتەش سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان هەوڵی خۆیان داوە بۆ كارئاسانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی تێپەڕاندنی سنوور ڕێكاری یاسایی خۆی هەیە و ڕۆژی ڕۆیشتنی وەفدەكەش ڕۆژی پشوو بووە نەدەتوانرا ناوی زیاد بكرێت بۆ وەفدەكەی پەرلەمان.

بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەوەی ڕوویداوە تەنها ئەنجامنەدانی ئەو ڕێكارانە بووە كە دەبوایە (سالار مەحمود) پێوەی پابەند بێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

1 – دیاریكردنی نوێنەری فراكسیۆنەكان بۆ وەفدی فەرمی تەنها فراكسیۆن لێی بەرپرسیارە نەك سەرۆكایەتیی پەرلەمان و دیوانی پەرلەمان.

 

2 – بۆ ڕۆیشتنی ئەندامی پەرلەمان بە وەفدی فەرمی پێویستیی بە مۆڵەتی فەرمی هەیە.

 

3 – بۆ تێپەڕاندنی سنووری هەرێمی كوردستان پێویستە ڕەزامەندیی فەرمی و یاسایی هەبێت.

 

لە كۆتاییدا هیوای سەركەوتن بۆ وەفدی فەرمی پەرلەمانی كوردستان دەخوازین كە بەمەبەستی گەیاندنی پاڵپشتیی هەرێمی كوردستان سەردانی ناوچەی عەفرین-یان كردووە و داواكاریشین زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ جێگەی شەڕ و ئاشوب بگرێتەوە و بەزووترین كات شەڕ كۆتایی پێ بێت.

 

 

 

دیوانی پەرلەمانی كوردستان

 

2018/2/12 





ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad