English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ھاندەرانی بەرشەلۆنە 
2018-02-12 [04:03 AM]

ZNA- ھەولێر 


لیونێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەم وەرزە باشترین ئاست پێشکەش دەکات و ھۆکاری سەرەکی سەرکەوتنەکانی یانەی کەتەلۆنییە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی , ھەرچەندە میسی لەم وەرزە باشترین ئاست پێشکەش دەکات , بەلام لەماوەی چوار یاری رابردوو نەیتوانیووە گۆڵ تۆمار بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ھەر کاتێک میسی گۆڵ تۆمار ناکات ئەوا یانەی بەرشەلۆنە بە دۆخێکی سەخت تێدەپەڕێت تا سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت , دوایین گۆڵی میسیش لە ٢٨ / ١٢ بوو کاتێک گۆڵێکی لە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس تۆمار کرد . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە , لەم یارییانە رابردوو ھەست بەوە دەکرێت میسی لە رووی جەستەییەوە زۆر ماندوبووە , لەبەر ئەمە پێویستی بە پشوو ھەیە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی بۆ یارییەکەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ لەبەرامبەر یانەی چێلسی ئامادە بێت . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9052جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad