English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رامۆس پەیامێک ئاڕاستەی یاریزانانی ریال دەکات 
2018-02-12 [05:28 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
سێرجیۆ رامۆس کاپتنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داوا لە ھاوڕێکانی دەکات کێشە تاکە کەسییەکانیان لەبیر بکەن و خۆیان بۆ جەنگی پاریس سانجێرمان ئامادە بکەن. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی , رامۆس پەیامێکی ئاڕاستەی یاریزانانی یانەی ریال مەدرید کردوە  وتێیدا داوای لێکردوون خۆیان بۆ یارییەکەی پاریس سانجێرمان ئامادە  و کێشە تایبەتەکانیان لەم ماوەیە لە بیر بکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , مەبەستی سەرەکی رامۆس لەم پەیامە ھەردوو یاریزان رۆنالدۆ و ئیسکۆ بووە , چونکە رۆنالدۆ دەیەوێت بۆندەکەی بۆ نوێبکرێتەوە و مووچەشی بەرزبکرێتەوە بەڵام بەرپرسانی یانەی شاھانە ئەم داوایەیان رەتکردۆتەوە و یاریزان ئیسکۆ داوا دەکات بەشێوەی  سەرەکی یاری بکات بەڵام زێدان لە زۆرینەی یارییەکان بە شێوەی سەەرکی پشتی پێنابەستێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەھۆی ئەوەی یانەی ریال مەدرید ھیچ ئومێدێکی ئەوتۆی نییە بۆ بەدەستھێنانی خولی ئیسپانی و لە جامی شای ئیسپانیاش کرایە دەرەوە , تەنھا ئومێدێکی بە چامپیۆنزلیگ ماوە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بێ نازناو نەبێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3040جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad