English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٢١ کەس بە هۆی تەقینەوە گیانیان لەدەست دا
2018-02-12 [05:33 AM]

ZNA - هەولێر


بەهۆی تەقینەوەی بتڵێکی گاز لەکاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێک لە وڵاتی بۆلیڤیا، ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و٧٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی بۆلیڤیا رایگەیاند لەکاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێکی ساڵانەی گەورە لە شاری "ئەورۆرۆ" لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵات، بەهۆی تەقینەوەی بتڵێکی گاز٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و٧٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەرپرسانی بۆلیڤیا پێشبینی زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی کردووە و هاوکات رایگەیاندووە لەکاتی رووداوەکەدا نزیکەی٤٠٠ هەزار کەس بەشداریان لە فێستیڤاڵەکەدا کردوووە کە بە فێستیڤاڵێکی کولتووری و ئایینی لەو وڵاتەدا دادەندرێت.

 





ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad