English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری دەرەوەی فەڕەنسا گه‌یشته‌ هه‌ولێر
2018-02-12 [06:03 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان.

ژان ئييڤ لۆدريان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوای سەردانی بۆ بە‌غدا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 12/2/2018، یان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە سەردانێک گەیشتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، کۆ بووەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ژان ئیڤ لۆدریان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ھەولێر و چاوەڕێ دەکرێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.

سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پاش رۆژێكه‌ له‌ سه‌ردانی ئۆسۆلا ڤۆن دێرلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی میره‌، كه‌ راوێژكار و سه‌ربازانی ئه‌ڵمانيا ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان تێدا له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

اسماعیل حکیم 





ئەم هەواڵە 1741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad