English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەلیم جبوری: قۆناغی داهاتووی سیاسی لە عێراق بۆ یەكەمجار گۆڕانكاری بەخۆوە ده‌بێنێت
2018-02-12 [06:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەلیم جبوری رایگەیاند، بە پێچەوانەی ئەوەی كە حكوومەتی عێراق لە ساڵانی رابردوودا لەسەر بنەمای سازان و هاوبه‌شی پێكدەهێنرا، لەوانەیە دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران كە لە ١٢ی مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەچێت، حكوومەتی زۆرینەی سیاسی ناتایفی لە عێراق پێكهێنرێت، وتیشی، قۆناغی داهاتوو گۆڕانكاری لە بارەی دابەشكردنی هەر سێ‌ پۆستی سەرۆكایەتییەكان روو نادات.

سەلیم جبوری گوتیشی، لەوانەیە قۆناغی داهاتووی سیاسی لە عێراق بۆ یەكەمجار گۆڕانكاری بەخۆوە ببێنێت، چونكە لەو باوەڕدام دوای هەڵبژاردنەكان كە لە ١٢ی مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەچێت، حكوومەتی عێراق لەسەر بنەمای زۆرینە پێكبهێنرێت.

جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، زۆرینەی سیاسی پێكهاتەكانی دیكە پشتگوێ‌ ناخات، بەڵام ئەوەی ئێمە بە شێوەیەكی روون هیوای دەخوازین جارێكی دیكە نەگەڕێنەوە بۆ ئەو تێگەییشتنەی كە دەڵێت زۆرینەی سیاسی تەنها لە چوارچێوەی قەوارەكانی سیاسی شیعە بەرجەستە دەبێت.

لە بارەی دابەشكردنی پۆستە سیادییەكان سەلیم جبوری وای بۆ دەچێت كە قۆناغی داهاتوو گۆڕانكاری لە بارەی دابەشكردنی هەر سێ‌ پۆستی سەرۆكایەتییەكان روو نادات كە باسی لێ بكرێت وەك سەرۆكوەزیران بۆ شیعە، سەركۆمار بۆ كورد و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سوننە.

سەلیم جبوری ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێكی ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كردووە كە تیایدا داوای كردووە، گرنگە ناوەندەكانی دەنگدان بۆ ئاوارەكان بكاتەوە چی ئەوانەی لە ناوخۆی پارێزگاكان یان ئەوانەی بۆ دەرەوەی پارێزگاكان ئاوارە بوون، وتیشی، ئەنجوومەنی نوێنەران، چاودێكردنی پڕۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكان چڕ دەكاتەوە بۆ ئەوەی دەنگدەران بتوانن دوور لە هیچ فشارێك دەنگی خۆیان بە ئازادی بدەن.

بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، سەلیم جبوری هاوپەیمانییەتی لەگەڵ ئیئیتلافی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەللاوی پێكهێناوە كە پێكەوە ركابەری ئەو هاوپەیمانییەتییە دەكەن كە جێگری سەركۆماری عێراق، ئوسامە نوجێفی بەڕێوەی دەبات.

aa





ئەم هەواڵە 2806جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad