English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا و کۆریا بێ پێشمەرج کۆدەبنەوە
2018-02-12 [07:34 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەمریكا، باس لە دەستپێکردنەوەی چاوپێککەوتنەکانی بە بێ مەرجی پێشوەختە لەگەڵ ئیدارەی پیۆنگ یانگ، دەكات.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، بەرەوپێشچوونی باشیان تۆمار کردووە لەبارەی کرانەوەی دیپلۆماسی نوێ بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی چاوپێککەوتنەکان بە بێ مەرجی پێشوەختە لەگەڵ ئیدارەی پیۆنگ یانگ.

پێنس، روونیكردەوە، لە کۆبوونەوەیەكی دووقۆڵیدا لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور، مون جای ئین، گەیشتوونەتە یەک بیروبۆچوون لەبارەی پەیوەندی زیاتر لەگەڵ کۆریای باکوور

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە، کرانەوەی نوێی دیپلۆماسی بە واتای کۆتاییهێنان بە سزا توندەکانی سەر رژێمی کیم جۆنگ ئون نایەت تا ئەو کاتەی هەنگاوی روون دەنرێت بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی، بەڵام کاتێک ئەم باجانە دەدرێت، هاوکات پێشنیاز کراوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن.

 





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad