ZNA- ھەولێر
ھەرچەندە پێویستە پەیوەندی نێوان ھاوسەرەکان لەسەر بنەمای خۆشەویستی و رێزگرتن بێت , بەڵام ھەندێکجار ئەو پەیوەندییە ئەوەندە تێکدەچێت تا دەگاتە حاڵەتی کووشتن .
لە پارێزگای شەرقیەی وڵاتی میسر پیاوێک ھاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت دوای ئەوەی گومان لە رەفتارەکانی دەکات.
رووداوەکە لەو کاتەوە بووە خێزانی پیاوەکە کە ناوی (محروسە) بووە لەیەکێک لە شەوەکان درەنگ دەگەڕێتەوە ماڵەوە, پیاوەکەشی توڕە دەبێت و لە حەمامی ماڵەوەی دەکات و جلەکانی لەبەر دادەکەنێت ئینجا ئاوی گەرمی پێدا دەکات و دەیکوژێت.
پیاوەکە کەسێکی ئاڵودەی ماددە ھۆشبەرەکان بوو و ھەموو کات ماڵی خۆی کردبووە شوێنی خربوونەوەی ھاوڕێکانی و یەکێک لە ھاوڕێکانی پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی داناوە .
دوای ئەوەی پیاوەکە خێزانەکەی بە ئاوی گەرم دەکوژێت رادەکات , بەڵام پۆلیس توانی دەستگیری بکات.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 61102جار خوێندراوەتەوە |