English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەشواق جاف: چارەنووسی سێ پێشمەرگەی دیل ئاشکرا دەکات
2018-02-12 [09:31 AM]

ZNA-ھەولێر


پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەو سێ پێشمەرگەیەی بە تۆمەتی شەڕكردنیان هاوشانی گروپی ئاڵا سپیەكان (رایە ئەلبەیزا) لە دژی هێزە ئەمنیەكانی عیراق دەستگیر كراوبوون هێشتا لە ژیاندا ماون.

 

دکتۆرە، ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی٢ی٢٠١٨ دوایی وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر بۆ بینی ئەو سێ كەسە كوردەی، كە بە تۆمەتی ئەندام بوونیان لە گروپی ئاڵا سپیەكان دەستگیر كرابوون، ئەمڕۆ سەردانم كردن لە گرتوخانەی فڕۆكەخانەی موسەنا لە بەغدا و لەگەڵیان قسەم كرد، لە ڕاستیدا ئەوانە هیچ پەیوەندییەكیان بەو گروپەوە نیە، لە ژێر ئەشكەنجەی و كارەبادا دانیان بەوەدا ناوە، ئەوانە پێشتر شەڕی داعشیان كردووە و هیچ پەیوەندیەكیان بەو گروپەوە نیە، ئەو پێشمەرگانە ناویان (ڕەحیم مەجید حارس، جێگری ئەفسەری خانەنشینە، نەریمان حسێن حەسەن لە لیوای ١٣٤ی فەوجی ٣ لە بارەگای ئەو فەوجە دەوامی كردووە، كەریم وەهاب ئەحمەد لە لیوای ١٣٤ فەوجی ٣ سریەی ٢ دەوامی كردووە لە داقوق.

 

دکتۆرە، ئەشواق جاف گووتی: نەریمان حسێن حەسەن پێشتر لەگەڵ كەریم وەهاب ئەحمەد كێشەیان هەبووە، كە دراوسێ بوون، بۆیە لەكاتی ئەشكەنجەداندا كەریم ناوی ئەوی هێناوە، واتە نەریمان دوور و نزیك پەیوەندی بە كێشەكەوە نیە و هیچ شتێكی لەسەر نیە، ئەمانە گوایە پێشتر پێشمەرگە بوون و دواتر چوونەتە ڕیزەكانی گروپی ئاڵا سپیەكان و دژی هێزە ئەمنیەكانی عیراق شەڕیان كردووە، بەڵام لە ڕاستیدا وانیە، چونكە ئەمانە بە بیانووی بوونی چەك لە ماڵەكانیان دەستگیركراون، كە گوایە لەگەڵ ئەو گروپانە كاریان كردووە.

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتیشی: بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو سێ هاوڵاتیە پێشمەرگە كوردەی گرتوخانەی فڕۆكەخانەی موسەنا پێویستە دوو ڕێكار لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكەیانەوە بگیرێتەبەر، من بەم نزیكانە سەردانی وەزارەتی پێشەرگە و لیواكەیان دەكەم بۆ ئەوەی ئەوانەیان بۆ جێبەجێ بكرێت، یەكەم دەركردنی نوسراوێك لە لیوای ١٣٤ی پێشمەرگەوە، كە ئەوانە پێشمەرگەن. دووەمیش، دەبێت ئەو لیوایە ژمارەی ئەو چەكانەی، كە میلاكی خۆی بووە پێشتر بینوسێت بۆ ئەوەی بەراورد بكرێت لەگەڵ ئەو چەكانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، بەم شیوەیە كێشەكەیان چارەسەر دەكرێت.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 5545جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad