ZNA- هەولێر
سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە کارەساتێک بۆ ئیسرائیل ناودەبا.
لەگەڵ پێداگریە بەردەوامەکانی، جارێکی دیکە دۆناڵد ترامپ باس لە خراپی رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی رۆژئاوا لەگەڵ ئێران دەکا و دەڵێ ئەو رێککەوتنە بۆ ئیسرائیل کارەسات بوو.
ترامپ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئیسرائیل ھیوم-ی ئێسرائیلی دەڵێ دیسان رەخنەی لە رێککەوتنەکە گرت و رایگەیاند، لە شەقامەکانی تاران شۆرش لە دژی دەسەڵاتدرانی کۆمری ئیسلامی ئێران روودەدات و بە زوویی ھەموو جیھان دەبینێ چی بەسەر ئێران دێت.
ھاوکات رەخنەی لە سەرۆکی پێشتری وڵاتەکەی گرتەوە بۆ رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئێران و دەڵێ ئەو رێککەوتنەکە بۆ ئیسرائیل زیانبارە و ھەنگاوەکانی ئۆباماش ھەر بە زیانی ئیسرائیل کۆتایی ھات.
ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە |