English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا داوا له وڵاتان دەکات هەر وڵاتەو دیلەکانی داعشی خۆی وەربگرێتەوە
2018-02-12 [11:07 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەنیازە داوا لە وڵاتانی ھاوپەیمانی دژی داعش بکات لە کێشەی دیلەکانی داعش کە کەوتوونە دەست ھێزەکانی سووریا دیموکرات(ھەسەدە) یارمەتی پێشکەش بکەن.

 

"جیمس ماتیس" بەنیازە ئەم بابەتە لەم ھەفتەیەدا لە کۆبوونەوەیەکی وڵاتانی ھاوپەیمان لە "رۆما" بخاتەڕوو و داوایان لێ بکات ھەر یەکەیان دیلەکانی داعشی سەر بە وڵاتی خۆی لە ھەسەدە وەربگرێتەوە و ھەر خۆی دادگایی ئەم چەکدارانە بکات.

 

ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بە ھەزاران چەکداری داعش کەوتوونەتە دەست ھەسەدە و بە سەدان لەم دیلانە کەسانی بیانین.

 

ئەم بابەتە بەم رۆژانەی دوایی و لەگەڵ بەدیلگرتنی دوو چەکداری بەریتانیی داعش کە بە سەربڕی بارمەتەکان ناسراون، زیاتر وروژێنرا.

 

بەریتانیا رەتی کردووەتەوە ئەم دوو کەسانە وەربگرێتەوە و ئەمریکاش رایگەیاندووە ناردنیان بۆ زیندانی گوانتانامۆ چارەسەر نییە.





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad