English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندی عێراق: ئەو 250 ملیار دینارەی لە هەولێرە بۆ مووچە نیە
2018-02-13 [09:05 AM]

​ZNA – هەولێر


 

 

بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات ئەو 250 ملیار دینارەی نێردراوە بۆ هەولێر بۆ مووچەی فەرمانبەران نیە، بەڵكو بۆ كاروباری دارایی و بانكەكەیە.

ئەیسەر جەبار گوتەبێژی بانكی ناوەندی عێراق  بە باسی راگەیاند: ئەو پارەیەی بۆ لقی هەولێری بانكەكەیان نێرداوە بۆ مووچە نیە، گوتی: بەدیاریكراوی ئەو 250 ملیار دینارەی نێردراوە بۆ لقی هەولێر بانكی ناوەندی بۆ كاروباری دارایی و بانكەكەیە و بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نیە.

 

پێشووتر  وەزارەتی دارایی  هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردبوو بڕی250 ملیار دینار لە بانكی ناوەندی بەغدا نێردراوە بۆ لقی بانكی ناوەندی لە هەولێر، ئەم بانكە  پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە نییە و كارەكانیان لە ژێر بڕیاری بانكی  ناوەندی دایە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاشكرای كرد هیچ بڕە پارەیەكی  لە بەغداوە پێنەگەیشتوە بۆ دابەشكردنی مووچە، بەڵكو لیژنەكانی  پێكهاتوو لە نێوان بەغدا و هەولێر بەردەوامن لە وردبینی لەسەرجەم وەزارەتەكان جگە لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ.

ئەیسەر جەبار روونیشی كردەوە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق وەكو لقی بانكی پارێزگاكانی تر پێویستی بە پارە هەیە، گوتیشی: پارەكە بۆ بەهێزكردنی كارەكانی بانكەكەمانە لە هەولێر چونكە هەموو لقێك پێویستی بە پارە هەیە بۆ پێدانی پارە بە كۆمپانیا و  بانكەكان و تەحویكردنی پارە بۆ شوێنە دیاریكراوەكان.

ئەو بەرپرسەی بانكی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشدا لە داهاتوویەكی نزیكدا چەنین پڕۆژە و كاریان دەبێت لە هەرێمی كوردستان و هەوڵ دەدەن خەڵك و فەرمانبەران و سەرمایەداران لە پڕۆژەكانیان سودمەند بن.

 





ئەم هەواڵە 8194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad