English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەیان هەزار فەرمانبەر بە نایاسایی پلەیان بەرزكراوەتەوە و پلەكانیشیان لێوەردەگیرێتەوە
2018-02-13 [09:23 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەندامی دەستەی  مافی  گشتی لە سەرۆكایەتی داواكاری  گشتی دەڵێت، بە دەیان هەزار كەس لە وەزیفەی گشتی چەندین پلەیان بە ناشایستە پێدراوە ئەوانەش پێداچوونەوە بە دۆسیەكانیان دەكرێت و پلەكانیان لێ وەردەگیرێتەوە.

محەمەد رێكانی ئەندامی دەستەی  مافی  گشتی لە سەرۆكایەتی داواكاری  گشتی بە باسی راگەیاند: بە دەیان هەزار كەس لە وەزیفەی گشتی چەندین پلەیان بە ناشایستە پێدراوە ئەوانەش پێداچوونەوە بە دۆسیەكانیان دەكرێت و پلەكانیان لێ وەردەگیرێتەوە.

موشیر ره‌شید ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری یاسایی له‌ ده‌سته‌ی نەزاهە بە هەمان سەرچاوەی راگەیاند:   ئەوان  بەدواداچونێكیان بۆ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌ یه‌ك و دوو و سێ كردووە، گوتی: به‌سه‌دان فه‌رمانبه‌ر به‌ نایاسایی پله‌كه‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ به‌بێ پێوه‌ری بڕوانامه‌ و خزمه‌ت پله‌كان به‌رز كراونه‌ته‌وه‌ به‌ جۆرێك ته‌نیا به‌بێ بوونی پێوه‌ری بڕوانامه‌ هه‌زار و 557 كه‌س بڕوانامه‌یان نییه‌ و پله‌كانیان به‌رز كراونه‌ته‌وه‌ له‌ نێوان پله‌ی یه‌ك و دوو و سێ، له‌ پله‌باڵاكان نابێت بڕوانامه‌ له‌ زانكۆ كه‌متر بێت، كه‌چی پله‌ تایبه‌ت هه‌یه‌ بڕوانامه‌ی نییه‌ یان سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی هه‌یه‌.

بەپێی  ماددەكانی (18،19، 20) لە یاسای خزمەتی شارستانی  ژمارە 60ی ساڵی 1960 هەموو پلە بەرزكردنەوەیەك دەبێت بەپێی رەچاوكردنی خزمەت و بڕوانامە بێت و  میلاكەكەی لە لایەن وەزارەتی دارایی پەسند بكرێتن بەڵام بەدەرلەوە كاری زۆر بۆ پلە بەرزكردنەوە كراوە.

بەپێی  زانیاریەكان ئەگەر پێداچوونەوە بە پلەی ئەو فەرمانبەرانە  بكرێت بە دەیان ملیار دینار بۆ خەزینەی گشتی دەگەڕێتەوە.

مشیر رەشید دەشیگووت: فەرمانبەر هەیە بە یەك فەرمان بایی 15 بۆ 20 ساڵ خزمەت پلەی پێدراوە واتا پێویست بوو 20 ساڵ خزمەت بكا كەچی بە 6 مانگ ئەو پلەیەی پێدراوە.

بەپێی یاسایە دیاریكراوە كە چۆن فەرمانبەرانی بێ بڕوانامە و خاوەن بڕوانامە دادەمەزرێندرێن و چۆنیش پلەیان بەرز دەكرێتەوە، هەندێك فەرمانبەر بە 4 ساڵ هەندێكی تر بە 5 ساڵ جارێك پلەیان بەرز دەكرێتەوە و ناونیشانیان دەگۆڕدرێت، تەنانەت ئەوەش دیاریكراوە كە هەر فەرمانبەرێك لە چ پلەیەك دەوەستێت.

 





ئەم هەواڵە 2476جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad