English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەد هەزار دوو مووچەیی و سێ مووچەیی لە كوردستان ئاشكرا دەبن
2018-02-13 [09:42 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لە رێگەی بایۆمەتری ئاشكرا بووە 100 هەزار دوو مووچەیی تاوەكو چوار مووچەیی ئاشكرا بوونە.

هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: لە سیستەمی بایۆمەتری ئاشكرا بووە 100 هەزار كەس لە كوردستان دوو مووچەیی و سێ مووچەییان هەیە، گوتی: ئەو 100 هەزار دوو مووچەیی و سێ مووچەییە یان چوارمووچەیی تێكەڵە بە یاسایی و نایاسایی، چونكە هەیە بەپێی یاسا زیاتر لە مووچەیەكی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵكانێك هەیە بە نایاسایی هەیەتی.

ئەو گوتیشی: كەسێك فەرمانبەرە و وارسی شەهیدە لە بایۆمەتری بە دوو مووچەیی تۆماركراوە لەگەڵ ئەوەش یاساییە، بەڵام هەیە لە دوو شوێن مووچەی هەیە و نایاساییە ئەوانە هەمووی لای ئێمە تۆماركراون و جیاكراونەتەوە.

ئەفەندی جەختی كردەوە دوو مووچەیی نایاسایی لەو ژمارەیە كەمتر بوو كە پێشووتر لە نێو خەڵك باس دەكرا، گوتیشی:ئامانجێكی بایۆمەتری ئاشكراكردنی دوو مووچەیەكان بوو، ئەو بانگەشانەی پێشوتر لەسەر دوو مووچەیی هەبوو ئەو ژمارانەی باس دەكران بەم جۆرە نیە، ئێستا كە دەڵێین 100 هەزار دوو مووچەیی هەیە لە چەند خولەكێك دەتوانین لیستی ناوی ئەو كەسانە ئامادە بكەین ئەوجا حكوومەت دەیبڕێت یان ئیجرائاتی تر دەكات ئەوە پەیوەندی بە بڕیاری حكوومەت هەیە.

پێشووتر باس لە 200 هەزار دوو مووچەیی و سێ مووچەیی دەكرا، لە چەند رۆژی رابردووشدا بەرپرسێكی حكوومەت و پەرلەمانتارێك رایان گەیاند لە نێوانی 63 بۆ 68 هەزار دوو مووچە و سێ مووچەی هەیە.

ئەفەندی روونی كردەوە هەر ژمارەیەكی دوو مووچەیی پێش دەركەوتنی ئەو 100 هەزار كەسە گوترابێت ئەوە ئێستا بە پوچەڵ ئەژمار دەكرێت چونكە ئەوەی كراوە بە سیستەم و داتا كراوە و بە بەڵگە ئاشكرا بووە، گوتیشی: ئەو 100 هەزار دوو مووچەییە لە تۆماركردنی ملیۆنێك و 200 هەزار مووچەخۆر ئاشكرا بووە، رەنگە تاك و تەرا مابێت دوو مووچەیی هەبێت و تاوەكو ئێستا تۆمار نەكرابێت.

 

 

 





ئەم هەواڵە 3916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad