English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمێکی کوردی خەڵاتی باشترین فیلمی لە فەڕەنسا وەرگرت
2018-02-13 [09:44 AM]

ZNA - هەولێر


فیلمی سینەمایی "زاگرۆس" لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد، سەهیم عومەر خەلیفە، لە 35مین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی ئەنۆنای لە شاری ئەنۆنای لە فەڕەنسا خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت.

 

خەڵاتەکە بە خەڵاتی بینەران ناسراوە و لە دوای بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی بینەران، خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.

 

"زاگرۆس" لەگەڵ هەشت فیلمی دیکەدا لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی ئەنۆنای پێشبرکێی بردنەوەی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی دەکرد.

 

فێستیڤاڵی ئەنۆنای، بە یەکێک لە فێستیڤاڵە کۆنەکانی فەڕەنسا دەناسرێت و یەکەم خولی لە ساڵی 1984 بەڕێوەچووە و ساڵانە چالاکییەکانی لە 2 تاوەکو 12 شوبات/ فەبرایەر 2018 بەڕێوەدەچێت.

 

هەر بەم دواییە ئەم فیلمی "زاگرۆس"، لە 47مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی رۆتردام لە هۆڵەندا بەشداربوو.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە بەشی "Limelight"ـی فێستیڤاڵی رۆتردامدا بەشداربوو کە تایبەتە بە نمایشکردنی ئەو فیلمانەی لە فێستیڤاڵە گرنگەکاندا بەشداربوونە و و خەڵاتی گرنگیان بەدەستهێناوە.

 

فێستیڤاڵی رۆتردام بە یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵە سینەماییەکانی ئەوروپا دەناسرێت و ئەمساڵ 47مین خولی لە 24 کانوونی دووەم/ یەنایەر تاوەکو 4 شوبات/ فەبرایەر 2018 لە شاری رۆتردام لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

 

"زاگرۆس"  بەشداری لە 44مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گێنت لە بەلجیکا کرد و خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی بەدەستهێنا کە خەڵاتی "Grand Prix" بوو، هەروەها  دوو خەڵاتی لە بەشی پێشبڕکێی 18یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئاڕەس لە فەڕەنسا بەدەستهێنا، کە خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بوو لەلایەن لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵ و خەڵاتی باشترین فیلم لەلایەن بینەرانەوە.

  

ئەم بەرهەمە سینەماییە  لە ١٤مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمایی دوبەیدا بەشداربوو و کاندیدی چوار خەڵات بوو و دوو نمایشی تایبەتی بۆ کرا.

 

"زاگرۆس" بەرهەمێکی هاوبەشی بەلژیکا و هۆڵەندایە، پرۆدیۆسەری سەرەکی فیلمەکە دریس فالیپۆیە و سەهیم عومەر، جەین- کلود و ڤان ریچکهام سیناریۆکەیان ئامادەکردووە.

 

"زاگرۆس" چیرۆکی شوانێک بەناوی زاگرۆس دەگێڕێتەوە کە هاوژینی خۆی زۆر خۆشدەوێت، بۆ ئەو کوردستان بەهەشتە، بەڵام هاوژینەکەی هاڤین و کچەکەی رەیهان، روودەکەنە بەلژیکا، دواتر زاگرۆزیش بڕیاردەدات بچێتە ئەو وەڵاتە.

 

سەهیم عومەر خەلیفە، پێشتر لەرێگەی کورتەفیلمی "میسی بەغداد"، "وڵاتی پاڵەوانان" و "نێچیرڤانی خراپ"، ٩٨ خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا وەرگرتووە.





ئەم هەواڵە 2674جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad