English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند زانیارییەك لەبارەی پێدانی قەرز بەلاوان ئاشكرا دەكرێن
2018-02-13 [10:08 AM]

​ZNA – هەولێر


چەند هەوڵێك دراون بۆ دەسپێكردنەوەی قەرزی پڕۆژە بچووكەكان، لیژنەیەكيش داوای لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە قەرزەكە دەست پێ بكەنەوە.

هەژار ئیسماعیل  بەرێوەبەری  كارگێڕی قەرزی بچوك رایگەیاند: نوسراوێك دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەسپێكردنەوەی قەرزی بچوك، هەروەها لیژنەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران پێكهێندرا و لیژنەكە نوێنەری چەند وەزارەتێكی تێدا بوو بە وەزارەتی داراییشەوە، لیژنەكە داوای دەستپێكردنەوەی قەرزەكەیان كردووە.

زیاتر گوتیشی: لیژنەكە كۆنوسێكیان ئامادەكرد و واژیان كرد هەموویان داوایان كردووە قەرزی بچوك دەست پێ بكاتەوە.

لە رۆژی 4ی1ی 2018  كۆنوسەكە و نوسراوەكە بۆ ئەنجومەنی وەزیران رەوانە كراوە بەڵام وەڵامی نەبووە، پارەی قەرزی بچووك لە 4 بانكی حكوومین نزیكەی 30 ملیار دینارە، بەڵام تەنها رەقەمە و سیولە بوونی نیە.

بەرپرسانی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ ئەوەن لە پارەی ئەو قستانەی دەگێڕدرێتەوە قەرز بدرێتە گەنجان.

ئەو قەرزە لە ملیۆنێك دینار تاوەكو 15 ملیۆن دینار بوو، بڕیار بوو زیاد بكرێت بەڵام بە گوتەی ئەو بەرپرسێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی  خوازیارن تەنها قەرزەكە بكرێتەوە نەوەكو زیاد بكرێت.

 

باس





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad