English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی سینەماکارانی کورد لە فیستیڤاڵی فیلمی یۆتۆبۆری نمایشکران
2018-02-13 [10:05 AM]

ZNA – یۆتۆبۆری


بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی کورد و 78 وڵاتی جیهان ٤١مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی یۆتۆبۆری لە سوید بەڕێوەچوو.

 

بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی کورد، لەوانە: فیلمی دیکۆمێنتاریی لەسەر ژیانی سینەماکاری هەرمانی کورد یەڵماز گۆنای بە ناونیشانی "ئەفسانەی پاشا ناشیرینەکە" لە دەرهێنانی حوسێن تەباک سینەماکاری کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا و لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاش سینەماکاری کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا لە بەشی "سینەمای کلاسیک"، فیلمی سینەمایی "ئاماتۆره‌کان" بە رۆڵ بینینی خاتوو پەرژین عەبدولڕەحمان خانمە ئەکتەری کوردیی دانیشتووی سوید و لە دەرهێنانی خاتوو گابریلا پیچلێر لە سوید لە بەشی "پێشبڕکێی نۆردیک" واتە وڵاتانی ناوچەی ئێسکاندناڤیا، فیلمی دیکۆمێنتاریی "دۆزەرەوەی مین" لە دەرهێنانی هۆگر هیرۆری، سینەماکاری کوردی دانیشتووی سوید و لە نووسینی سیناریۆی شینوار کەماڵ لە بەشی "پێشبڕکێی دیکۆمێناریی نۆردیک"، فیلمی سینەمایی "یۆڵ" (رێگا) YOL لە دەرهێنانی یەڵماز گۆنای سینەماکاری کوردی هەڵگری خەڵاتی چڵەبەڕووی زێڕینی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا، فیلمی سینەمایی "ئیسرافیل" لە نووسینی هاوبەشی ئەرسەلان ئەمیری سینەماکاری سنەیی و خاتوو "ئایدا پەناهەندە" و لە دەرهێنانی خانمە سینەماکاری ئێرانی ئایدا پەناهەندە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" و کورتە فیلمی 21 خولەکی "بۆ منداڵانی من" To My Children لە دەرهێنانی شوان دلێر قەرەداغی سینەماکاری کوردی دانیشتووی نەرویژ لە بەشی "نەتەوەکان و ناسیۆنالیزم" چل و یەکەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری" لە سوید بەڕێوەچوو.

 

فیستیڤاڵەکە بە گەورەترین ڕووداویی سینەمایی لە نێوان وڵاتانی ناوچەی ئیسکەندناڤیا دێتە ئەژمار، لە ساڵی 1979 بە نمایشی 17 فیلمی سینەمایی لە 3 هۆڵی سینەما و بە بەشداریی 3 هەزار بینەر لە شاری یۆتۆبۆری لە سوید دامەزراوە و ساڵانی رابردووش ژمارەی فیلمەکان و هۆڵی سینەماکانی زیادی کردووە و رێژەی بینەرانی گەیشتۆتە 115 هەزار کەس.

 

چل و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری" بە بەڕێوەبەرایەتیی هونەریی "یۆناس هۆلمبێرگ" و بە بەشداریی 399 فیلم لە دەرهێنانی سینەماکارانی 78 وڵاتی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" 20 فیلم، بەشی "پێشبڕکێی نۆردیک" 9 فیلم، بەشی "پێشبڕکێی دیکۆمێناریی نۆردیک" 8 فیلم، بەشی "پێشبڕکێی ئینگمار برێگمان" بە ٨ فیلم، بەشی "پێشبڕکێی دەستپێدەکات" بە ١٠ فیلم، بەشی "پێشکەش کردنی خەڵاتی شانازیی "هەژدیها" Dragon بە خاتوو ژوولییەت بینووش" ئەکتەری فەڕەنسی هەڵگری خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیستیڤاڵە گرینگە جیهانییەکانی فیلم لەوانە: کان، بەرلینالە، ڤێنیز و کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی جیهانی دیکە بە 4 فیلم، بەشی "پێشکەش کردنی خەڵاتی شانازیی "هەژدیها" بە خاتوو ئالیسا ڤیکاندێر" ئەکتەری هەڵگری خەڵاتی ئۆسکار و خەڵکی شاری یۆتۆبۆری 5 فیلم، بەشی "تیشک خستنە سەر" واتە: بەشی "نەتەوەکان و ناسیۆنالیزم" 15 فیلم، بەشی "سێبەرە دروەشاوەکانی چین" بە ١٥ فیلم، بەشی "سەدەیەک لەگەڵ ئینگمار برێگمان" 4 فیلم، بەشی "دیداریی دووبارە لەگەڵ بێرگمان" 6 کورتە فیلم و 2 فیلمی سینەمایی، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای نۆردیک" لەوانە: بەشی "رووناکی نۆردیک" 21 فیلم، بەشی "کورتە فیلمی نۆردیک" 5 فیلم، بەشی "رووناکی نۆردیکی سینەما و تەلەڤیزیۆن" 5 فیلم، بەشی "کورتە فیلمە سویدییەکان" واتە: بەشی "لە رێگای زمان و هەواوە" 4 فیلم، بەشی "خاڵی شکاو" 6 فیلم، بەشی "تێپەڕین لە سنوورەکان" 6 فیلم، بەشی "خەونەکان و ئاواتەکان" 6 فیلم، بەشی "شاری ئاڕمانی" 6 فیلم، بەشی "کۆمەڵگایەک بە پەیوەندییەکی زۆرەوە" 6 فیلم، بەشی "کار و پشوودان" 6 فیلم، بەشی "ژیان لە لیمبۆ" 6 فیلم، بەشی "شۆفیرەکان" 6 فیلم، بەشی "شاردنەوە" 6 فیلم، بەشی "ئاسۆکان، مەئموورییەت و ئایدیا گەورەکان" 6 فیلم، بەشی "چیرۆکەکانی سووریا" 3 فیلم و بەشی "جووڵەی سویید" 2 فیلم، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای نێودەوڵەتی" لەوانە: بەشی "گالا" 15 فیلم، بەشی "مەستێرز" 18 فیلم و بەشی "تەرکیز لەسەر ئەنیمەیشن: دێنیس تۆپیکۆف" بە ٦ فیلم، بەشی "ئاسۆکان" 11 فیلم و بەشی "سینەمای وێرتیکاڵ" 9 فیلم، بەشی "سینەمای کلاسیک" 10 فیلم، بەشی "5 کیشوەری جیهان" 65 فیلم و بەشی "جووڵە زۆرەکان" بە 8 فیلم، بەشی "دەنگە نوێیەکان" بە ٢٧ فیلم.

 

هەروەها کۆمەڵێک سیمینار و کۆڕ و کۆبوونەوەی پسپۆڕانە سەبارەت بە کەسایەتی "ئینگمار برێگمان"، بەشی "بازاڕی فیلم"، وۆرکشۆپی ئەکتەری لە لایەن خاتوو "ژوولییەت بینووش" ئەکتەری ناوداری سینەمای جیهان و هەروەها چەندین بەشی دیکە لە رۆژانی 26ی یەنایەر تا 5ی فەبرایە لە 10 سینەما و 40 هۆڵی شاری یۆتۆبۆری لە سوید بەڕێوەچوو.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 5476جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad