English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو ١٠ ئەستێرەیەی تامی بەدەستھێنای چامپیۆنزلیگیان نەکردووە
2018-02-13 [11:11 AM]

ZNA- ھەولێر


بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ ھەر یاریزانێک خەونێکە و چێژێکی تایبەتی ھەیە، بردنەوەی جامەکە مێژوویەکی پرشنگدار دەبێت لە کاروانی وەرزشی یاریزانەکە، بەڵام ئەستێرەی وامان ھەن چەندین وێستگەی یارییکردنیان ھەیە، کەچی نەیانتوانیووە, جامە دوو گوێچکەدارە گەورە بەرزکەنەوە، لێرەدا ئەو ١٠ ئەستێرەیە دەخەینە ڕوو, کە ئەم پاڵەوانەتیەیان نەبردۆتەوە.

١ـ دیێگۆ ماڕادۆنا: زۆرێک لە چاودێرانی وەرزشی پێیان وایە باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لە مێژوودا، چونکە ناسناوی جامی جیھانی خوار تەمەن ٢٠ ساڵانی لەگەڵ ئارجێنتینا بردۆتەوە و، جامی جیھانیشی لەگەڵ تیپی یەکەم بەدەستھێنا و ٦ یاریی لەگەڵ ناپۆلی ئیتاڵیا لە چامپیۆنزلیگ دا ئەنجامداوە، بەڵام ھەلی بردنەوەی جامەکەی نەبووە.

٢- ئێریک کانتۆنا: مێژووی بۆ مانچێستەر یونایتد تۆمارکردووە، پرێمەرلیگ و جامی فیدراسیۆنی ئینگلتەراشی بردۆتەوە و ١٦ یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکان بە درێسی شەیتانە سوورەکان ئەنجامداوە، بەڵام نەیتوانی خەونەکەی بێنێتەدی.

٣- گابریێڵ باتێستۆتا: بۆ یانەکانی رۆما و فیۆرەنتینای ئیتاڵیا یاریی کردووە و ١٧ یاریی لە چامپیۆنزلیگ کردووە، بەڵام ناسناوە گرینگ و گەورەکەی ئەورووپای بەدەست نەھێناوە کە بە مۆندیالی بچووک ناسراوە.

٤- لۆتەر ماتیۆس: لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ١٩٩٠ جامی جیھانی بردۆتەوە، بۆ میونشن گلادباخ و بایرن میونشن و ئینتەر میلان یاریی کردووە، یەکەم یاریزانەیشە خەڵاتی باشترین یاریزانی جامی جیھانی وەرگرێت لە ساڵی ١٩٩٠ و ئەو یاریزانە ٣٠ یاریی لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجامداوە، بەڵام ھیچ جارێک جامەکەی نەبردۆتەوە.

٥- رۆماریۆ دۆ سۆزا: جامی جیھانی ١٩٩٤ و دوو جامی کۆپا ئەمریکای بۆ برازیلیەکان بردۆتەوە، ٣٢ یاریی لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامداوە، کەچی نەیتوانی دەستبگەینێ بە جامە گوێچکە گەورەکە.

٦- ڕۆناڵدۆی دیاردە: دوو ناسناوی جامی جیھانی بۆ برازیل بردۆتەوە لە ١٩٩٤ و ٢٠٠٢، دووەم گۆڵکاری مێژووی مۆندیالە، بۆ دوو یانە جەمسەریەکی ئیسپانیا یاریی کردووە کە بارسێلۆنا و ریال مەدریدن بۆ دوو تیپەکەی شاری میلان یاریی کردووە، کە ئینتەر میلان  و ئایسی میلانن, وە ٣٤ یاریی لەم پاڵەوانەتیە ئەنجامداوە, تاکە ناسناوە, کە نەیتوانیووە بە درێژی تەمەنی یاریی کردنی بیبیاتەوە.

٧- میرۆسلاف کلۆزە: ھێرشبەری ئاڵمانی بۆ ھامبۆرگ و کایزەرسلاوتن و ڤێردێربرێمن و بایەر میونشنی ئاڵمانی  و لازیۆی ئیتاڵیا یاری کردووە و گۆڵکاری جامی جیھانی ٢٠٠٦ بوو لە ٢٠١٤ جامی جیھانی بردەوە، بەڵام خەونی بردنەوەی چامپیۆنزلیگی نەبووە ڕاستی.

٨- فرانچێسکۆ تۆتی: پاشای رۆمایە بە ئەنجامدانی ٧٣٩ یاریی ٣٠٣ گۆڵیشی بۆ تۆمارکردوون، براوەی مۆندیالی ٢٠٠٦ بووە، لەگەڵ رۆما ٥٥ یاریی لە چامپینزلیگ ئەنجامداوە، بەڵام تەنانەت بۆ جارێکیشی نەیتوانی جامە گەورەکەی ئەورووپا دەباتەوە.

٩- ڤان نیستەلرۆی: گۆڵکەری گەورەی شەیتانە سوورەکان بوو دواتر پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد، براوەی پرێمەرلیگ و لالیگای ئیسپانیە, ٣٤٧ گۆڵی لە ژیانی وەرزشی تۆمار رکردووە و ٧٣ یاریی لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامداوە، کەچی نەیتوانیوە ئەم ناسناوە بباتەوە.

١٠- زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ: بۆ یانەکانی ئایاکسی ھۆڵەندی و ئینتەر میلان و ئایسی میلان و یۆڤێنتۆس و بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان مانچێستەر یوناتد یاریی کردووە، ئێستاش خەونی بردنەوەی ئەم ناسناوەی لەگەڵ مۆرینھۆ ماوە، چونکە بەردەوامە لە یاریی کردن،  ١٠٩ یاریی لەم خولە ئەنجامداوە، بەڵام ئەم دەستکەوتەی نەبردۆتەوە.


Kurdistan٢٤





ئەم هەواڵە 2671جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad