English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرێكى عێراقی به‌تاوانى گه‌نده‌ڵى سزاى زیندانیكردنى بۆ ده‌ركرا
2018-02-13 [11:21 AM]

ZNA- ھەولێر




دادگایه‌كی عێراقی، سزاى زیندانیكردنى 21 ساڵى بۆ وه‌زیری پێشووترى بازرگانى له‌ سێ دۆسییه‌دا له‌ كۆى هه‌شت دۆسییه‌ كه‌ له‌سه‌رى كراوه‌ته‌وه‌، ده‌ركرد.


به‌رپرسێك به‌ ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى (فرانس پرێس)ى فه‌ڕه‌نسى ڕاگه‌یاندووه‌: "دادگایه‌كی عێراق سزاى زیندانیكردنى 21 ساڵى بۆ عه‌بدولفه‌لاح سوودانى، وه‌زیری پێشووترى بازرگانى عێراق، ده‌ركرد".


ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، كه‌ دادگاكه‌، وه‌زیركه‌ه‌ى له‌ سێ دۆسییه‌دا به‌تاوانبار زانیوه‌، كه‌ دوانییان په‌یوه‌ندییان به‌ پشتگوێخستنى كارى فه‌رمانبه‌ری بووه‌ 
 وبه‌ 14 ساڵ زیندانیكردن، سزا دراوه‌. تاوانی سێیه‌میش، قۆستنه‌وى پۆسته‌كه‌ى بووه‌ و سزاكه‌شى 7 ساڵ زیندانی كردنه‌.


پێشتر پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تى (ئه‌نته‌رپوول)، عه‌بدولفه‌لاح سوودانی-یان ڕاده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق كرد، كه‌ له‌ مانگى ئه‌یلوولى ڕابردوو له‌ شارى به‌یرووت،  به‌هۆى بوونى فه‌رمانى گرتن، ده‌ستگیر كرا.


ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ دادگا سزا بۆ ئه‌و وه‌زیره‌ ده‌رده‌كات و پێشتر له‌ ساڵى 2012 به‌شێوه‌ى ئاماده‌ نه‌بوو، به‌تاوانى گه‌نده‌ڵى سزاى 7 ساڵ زیندانیكردنى بۆ ئه‌و وه‌زیره‌ ده‌ركرد.

 





ئەم هەواڵە 2143جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad