English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بنەمالەی نەجمەدین یوسفی دەکات
2018-02-13 [01:01 AM]

ZNA-هەولێر


پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی تێكۆشه‌ر و نیشتمان په‌روه‌ر (نه‌جمه‌دین یوسفی).

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی كه‌سایه‌تی نیشتمان په‌روه‌ر و هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر(نه‌جمه‌دین یوسفی) به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی تێكۆشه‌ر و ناودار و كادیر و سه‌ركرده‌ی دڵسۆزی رێبازی پارتی و بارزانی (نه‌جمه‌دین یوسفی) مان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و تێكرای كه‌س و كاری خوالێخۆشبوو و هه‌ڤاڵانی پارتیمان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین و ئومێده‌وارین خوای گه‌وره‌ سه‌بروئارامی ودڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.

نه‌جمه‌دین یوسفی له‌ساڵی 1957 له‌ شاری به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌ پارتیمانه‌وه‌ ده‌كات و دواتر له‌ سەرەتاکانی هەڵگریسانی شۆڕی مەزنی ئەیلول ده‌چێته‌ ناو ریزه‌كانی شۆڕش وه‌كو پێشمه‌رگه‌ و کادیرێکی بوێر له‌ به‌ر لێهاتوویی ده‌كرێته‌ ئه‌ندامی ناوچه‌ و دواتر له‌ساڵی 1963 به‌رپرسیاریه‌تی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی پێده‌سپێردرێت و پاشانیش ده‌بێته‌ كارگێری لقی یه‌كی پارتیمان.

هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو له‌ ساڵی 1979 وه‌كو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیمان ده‌ستنیشان ده‌كرێت و به‌رپرسیاریرتی لقی یه‌ك وەردەگرێت. جیالەوە له‌ ساڵانی هه‌شتاكان چه‌ندین ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی له‌ ده‌ڤه‌ره‌كانی خرێنه‌ و لۆلان و شنۆ و دۆڵی بالیسان و سنوری لقی دووی پارتیمان به‌و په‌ڕی لێهاتووی و دڵسۆزییه‌وه‌ راده‌په‌ڕێنێت.

خوالێخۆشبوو كه‌سایه‌تیه‌كی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و وه‌فادار بوو به‌رامبه‌ر رێبازی بارزانی نه‌مرو كاروانی شۆڕش و خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌و پێناوه‌شدا له‌ خزمه‌ت و تێكۆشان به‌رده‌وامبوو، له‌ چه‌ند ساڵی رابردووشدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش به‌ چه‌ندین خانه‌واده‌ی سەربەرزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ بریندار و په‌ككه‌وته‌كانی شه‌ڕی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش كردووه‌. به‌داخه‌وه‌ له‌ده‌ستدانی زیانێكی گه‌وره‌بوو.

جارێكی دیكه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و ئێوه‌ و تەواوی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵی كۆچكردومان ده‌كه‌ین و داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات..

انالله وانا الیه‌ راجعون
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان





ئەم هەواڵە 1807جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad