English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەرەب و تورکمان دەیانەوێت سوود لەم قوناغە خیانەتەی ۱٦ی ئۆکتوبەر وەرگرن بودابەشکردنی پوستی۳۲و
2018-02-13 [02:18 AM]

ZNA-هەولێر


دوای داگیر کردنی کەرکوک و ناوچەکانی تر ئەم پرۆژەیە کەپروژەی ۳۲یە جێبەجێ دەکەن چونکە ئەم قۆناغە باشترین دەرفەتە بۆ داگیرکەران گەر بتوانن سەرکەوتووبن.

کارزان شاکری شرۆڤەکاری سیاسی بو ئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند، دابەش کردنی پۆستی ۳۲و لەکەرکووک کە ئەم پڕۆژەیەلەلایەن سەرۆک کۆماری کۆچ کردوو جەلال تالەبانی خرایە سەر گۆرەپانی سیاسی عیراق و کەرکووک ،کاتی خۆی سەرکردایەتی سیاسی کورد ئەم پرۆژەی مام جلالی ڕەتکردەوەو سەری نەگرت ،بەڵام ئێستا لەدوای ۱٦ی ئۆکتوبەر عەرەب و تورکمان دەیانەویت سوودلەم قوناغە خیانەتەی ۱٦ی ئۆکتوبەر وەرگرن.


ئەم شروڤەکارە دەڵێت، دوای داگیرکردنی کەرکووک و ناوچەکانی تر ئەم پرۆژەیە کەپروژەی ۳۲یە جێبەجێ دەکەن چونکە ئەم قۆناغە باشترین دەرفەتە بۆیان گەر بتوانن سەرکەوتووبن چونکە کورد لەپەرلەمانی بەغدا یەک رێزنیە لەوهەلو مەرجەی ئێستا.

هەروەها گوتی، ئەوەی گرنگە لەهاوکێشەی سیاسی و دیمۆگرافی کەرکووک لەلایەن هەریمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی کورد داگیر کراوە بۆیە مەفهومیەتی داگیرکردنی کەرکووک لەگوتارو تیگەیشتنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان واتای ئەوە دەگەیەنێت کەهەر پرۆژەیەک لەدوای خیانەتی ۱٦ی ئۆکتوبەر قابیلی قبوڵ نیە و بە تەواوکردنی پرۆژەی ۱٦ی ئۆکتوبەر لەقەلەم دەدریت، ئەوەش مانای ئەوەیە هیچ پرۆژەیەک سەرکەوتوونابیت لەدەرەوەی دەستوربیت.





ئەم هەواڵە 2572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad