English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگای خێرخوازیی بارزانی خولی بەهێزکردنی وانەکان دەکاتەوه و یارمەتیی نزیکەی ٤هەزار خێزانی ئاواره دەدات
2018-02-13 [05:45 AM]

ZNA- هەولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی چالاکییەکیان بەمەبەستی ھاوکاری کردنی ٢٢٠٨ خێزانی ئاوارە لە کەمپی خازر بەڕێوەبرد.

 

رۆژی  دووشەممە رێکەوتی ١٢/٢/٢٠١٨  تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لە کەمپی خازر، پێداویستی خۆراکییان پێشکەش بۆ ٢٢٠٨ خێزانی ئاوارە دابین کرد و تیایدا ١٠٦٩٩ ئاوارە سودمەند بوون.

 

کەمپی خازر دەکەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا لە گوندی خازر ھەڵکەوتووە. ئەم کەمپە تایبەتە بە ئاوارە عێراقییەکان کە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە پارێزگای نەینەواوە روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.

***

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە وەرزی زستاندا بە ھاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی بەتانی بۆ ئاوارەکان لە حەسەنشام و خازر دابین دەکرێت.

 

رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠/٢/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی بەتانی بەسەر ٥٦٢١ ئاوارە لە کەمپی حەسەنشامدا دابەش دەکات، ھەر لەھەمان رۆژ تیمەکانی دەزگا لە کەمپی خازر بەتانیان بۆ ١٠٦٩٩ ئاوارە دابین کرد.

 

کەمپەکانی خازر و حەسەنشام دەکەونە سنوری پارێزگای نەینەوا و تایبەتن بە ئاوارەکانی ئەو پارێزگایە و دەوروبەری، کەمپەکان لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە بەڕێوەدەبرێن.

***

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی بەھێزکردنی ئاستی ئازیزانی سنوری ئیدارەی گەرمییان خولێکی بەھێزکردنی وانەکانی (ئینگلیزی، بیرکاری، کوردی) کردەوە.

 

رۆژی ھەینی رێکەوتی ٨/٢/٢٠١٨ خولێکی بەھێزکردنی وانەکانی (ئینگلیزی، بیرکاری و کوردی) بۆ ئازیزان (منداڵانی بێباوک) لە کەلار کرایەوە کە خولەکە بۆ ماوەی مانگێک دەخایەنێت.

 

مامۆستایانی شارەزا لە خولەکەدا وانە بۆ قوتابییەکان دەڵێنەوە و ھەموو رۆژانی ھەینی و شەممە بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر خولەکە بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad