English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەحموود عەباس دەیەوێت رۆڵی ئەمەریکا لە پرۆسەی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کەم بکاتەوە
2018-02-13 [05:53 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئاژانسی "ئینتەرفاکس"ی رووسی بڵاویکردەوە کە دوێنی "ڤلادیمێر پوتن" لە مۆسکۆ لەگەڵ "مەحموود عەباس" کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستینی بە سەرۆکی رووسیای راگەیاندووە کە ئەوان جارێکی دیکەن ناتوانن ئەمەریکا وەک ناوبژیوانکار بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی لەنێوان فەڵەستییەکان و ئیسرائیل قبوڵ بکەن.


مەحموود عەباس ھەر جۆرە ھاوکاری و ھەماھەنگیەکیشی لەگەڵ ئەمریکا وەک ناوبژیوانکاری رەتکردووەتەوە و داواشی کردووە ناوبژیوانکاری نوێ و فراوانتر لە جاران بۆ پرۆسەی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دروستبکرێت.

 

ئەم ھەڵوێستەی سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستینی دوای ئەوە دێت کە ساڵی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئۆرشەلیمی بە پایتەختی ئیسرائیل ناساند.





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad