English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی ژمارەیەکی نایاب تۆمار دەکات 
2018-02-13 [06:27 AM]

ZNA- ھەولێر 


لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەردەوامە لە پێشکەش کردنی باشترین ئاست لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی . 

بەبەشداری کردنی لە یاری نێوان یانەی بەرشەلۆنە و خیتافی لیونێل میسی کۆی خولەکەکانی یاری کردنی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە گەیاندە زیاتر لە ٥٠ ھەزار خولەک . 

بەم شێوەیە میسی ئێستا میسی ٥٠ ھەزار و ٦٢ خولەک لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە یاری کردوە و بەپێش کارلۆس پوپۆل کەوتەوە کە ٥٠ ھەزار خولەک و ٢٦ خولەک یاری کردوە و لە دوای چاڤی ھێرناندز دێت کە ٥٨ ھەزار و ٦٧٣ خولەک یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردوە . 

لە ئێستادا پێویستە میسی بەشداری ٩٦ یاری دیکە بکات بۆ ئەوەی بتوانێت ژمارەکەی چاڤی بشکێنێت  

میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەشداری ٦١٩ یاری کردوە و لە ٥٤٩ یاری بەشێوەی سەرەکی یاری کردوە و توانیوویەتی ٥٣٤ گۆڵ تۆمار بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad