English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرۆکەخانەکانی کوردستان دەکرێنەوە 
2018-02-13 [06:40 AM]

ZNA- ھەولێر 


حکومەتی عێراق رەزامەندی دا گەشتەکانی عومرەکاران لە فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ئەنجامبدرێن.


دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا ئاشکرایکرد: "سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رەزامەندی دا فڕۆکەکانی گواستنەوەی عومرەکاران لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی ھەولێر و سلێمانی بفڕن و بنیشنەوە".

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق گوتیشی "ئەو رێگەپێدانە مەرجدارە بەوەی بەردەوام لە ژمارەی گەشتەکانمان ئاگادار بکەنەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە سێ مانگە وەرزی عومرە دەستیپێکردووە، ساڵانی رابردوو لەم کاتانەدا فڕۆکەخانەکانی کوردستان جمەیان دەھات و لە٢٠١٧ـدا ١٧ھەزار کەس لە کوردستانەوە گەشتی عومرەیان کرد، بەڵام ئەمساڵ تائێستا ھیچ کەسێک لە کوردستانەوە عومرەی نەکردووە.

رۆژی ٢٩-٩-٢٠١٧، حکومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەبەرامبەر ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری کوردستان، پەرلەمانی عێراق ١٢ بڕیاری دژی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرد کە یەکێکیان راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی ھەردوو فرۆکەخانەی ھەولێر ‌و سلێمانی بوو.

سەرچاوە / رووداو
 





ئەم هەواڵە 2689جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad