ZNA - هەولێر
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێ: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی ئەوان دەبێت و ئەمریکاش بە پێشێلکردنی یاساکانی ناتۆ تۆمەتبار دەکات.
ئەردۆغان لە گوتارێکدا لە کۆبوونەوەی فڕۆکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، بەلای ئەوانەوە جیاوازی لە نێوان ئیجە، قوبرس و عەفرین نییە و گوتیشی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی تورکیا دەبێت.
ئەردۆغان هەروەها ئەمریکاشی بە پابەند نەبوون و پێشێلکردنی یاساکانی ناتۆ تۆمەتبارکرد.
گوتەکانی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە ٢٥ رۆژ بەسەر هێرشی سەربازی وڵاتەکەی بۆ سەر شاری عەفرین دەستی پێکردووە ئێستاش بەردوامە. بەڵام وەک چاودێرانی دۆخەکە دەڵێن سوپای تورکیا سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە و وەک ئەردۆغان خۆی لە گوتارەکەیدا گوتی، بەشیکی بەرچاوی ئەندامانی ناتۆش داوای راگرتنی ئەم هێرشانە دەکەن.
ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە |