English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆن و کۆریای باشوور بەمەبەستی گوشار بۆسەر کۆریای باکوور رێککەوتوون
2018-02-13 [07:58 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور رێککەوتوون بۆ ئەوەی گەورەترین فشار بخەنە سەر کۆریای باکوور تا دەستبەرداری پرۆگرامی ناوەکی و موشەکییەکانی بێت.

ئەم لێدوانەی شینزۆ ئابێ لە کاتێکدا دێت هەر دوو کۆریا خەریکە لەڕێگەی گفتگۆ لێک نزیک دەبنەوە، بەڵام ژاپۆن و ئەمریکا هێشتا بەڕوونی هەڵوێستیان بۆ دیالۆگ لەگەڵ پیۆنگیانگ دەرنەبڕیوە.

لە هەمان کاتدا، ئابێ باسی لەوە کرد کە سەرۆک موون جین ئین لەگەڵی هاوڕا بووە کە رێکەوتنی نێوان تۆکیۆ و سیئول سەبارەت بە  قەرەبوو کردنەوەی ئەو ژنانەی کۆریای باشوور کە لە جەنگی جیهانی دووەم لەلایەن سەربازانی ژاپۆنییەوە وەک کۆیلەی سێکسی بەکار هاتوون، نابێت هەڵبوەشێتەوە و رێکەوتنی کۆتاییە.

بەڵام موون چەندین جار باسی لەوە کردووە ئەم رێکەوتنە لەژێر فشاری ئەمریکا پێک هاتووە و دەبێ  هەڵبوەشێتەوە و ژاپۆنیش داوای لێبوردن بکات.

 

 

 





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad